پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتمان بە سەرجەم سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكانی سنووری پارێزگاكەمان داوە كە لە هەر دۆخێكی پێویستدا، بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەكەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بە راوێژو هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكەیاندا بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بدەن.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەپێی ئەو پێشبینیی و ئاماژانەی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێمانگەیشتوون ئەگەری بارانی زۆر و بەخوڕ هەیە و هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنووری پارێزگای سلێمانیمان راسپاردووە وەك هەمیشە لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.
وتیشی،”دەسەڵاتمان داوەتە هەموو سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكانی سنووری پارێزگاكەمان كە لە هەر دۆخێكی پێویستدا، بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەكەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بە راوێژ و هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكەیاندا بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بدەن.
پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت، داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەكەین، هاوكار و هەماهەنگی فەرمانگە و تیمە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەكاندابن و پابەندی رێنماییەكانی شارەوانی و هاتوچۆ و بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەكانی دیكەبن.