بەرگریی شارستانیی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر راگەیەنراوێكی لەبارەی ئەگەری دروستبوونی لافاو لەو شارە بڵاوكردەوە هاوكات چەند رێنماییەكی خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی هاوڵاتییان لە كاتی دروستبوونی لافاودا پارێزراوبن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا چەند رێنماییەكی خستەڕوو بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بە لە ئەگەری روودانی لافاودا پارێزراوبن.

دەقی رێنماییەكان:

1 -لافاوی خێرا گەشە دەكات چاوەڕێ مەكە تا ئاو بەرزدەبێتەوە و دەستبەجێ لە ناوچە نزمەكان دووربكەونەوە و ئەگەر شۆفێری دەكەیت لەو شەقامەنەدا كە لافاویان تێدا دروستبووە شۆفێری مەكە و هەوڵبدە ئەو ناوچانە بگریتە بەر كە ئاراستەی رێگاكانیان لە لافاو پارێزراوە.

2 -پارەی نەختینە و دەرمان و پێداویستیی فریاگوزاریی سەرەتایی و جلوبەرگ و پۆشاكی پێویست لەگەڵ بەڵگەنامە گرنگەكان بە پارێزراوی بهێڵەوە و ئەو شوێنانە دەتەوێت لە ئەگەری لافاودا بۆی بڕۆیت.

3 – هەوڵبدرێت كەسێكی پەیوەندیدار دیاریبكرێت كە ئەگەر ئەندامانی خێزانەكەت جیابوونەوە، بتواندرێت پەیوەندی پێوە بكرێت بۆ هاوكاریكردنیان.

4 -ماددە مەترسیدارەكان (وەك بۆیاخ، ڕۆن، قڕكەر و پێداویستی پاككردنەوە) دووربخەرەوە لە شوینە نزمەكان لە ماڵەكەتدا یان بیان گوازەرەوە بۆ شوێنی بەرزتر.

5 – دەرچەی هەواگۆڕكێ بۆ ژێرزەمینەكان دابخە بۆ ڕێگریكردن لە لافاو كۆبوونەوەی ئاو لە ماڵەكەتدا و دووربكەوەرەوە لەو شوێنانەی كە پێشتر لافاویان لێدروستبووە و هەوڵ مەدەن بەو شوێنانەدا تێپەڕبن.

6 – دووربكەوە لە هێڵەكانی كارەبا و وایەری كارەبا و كێبڵە بارگاویەكان و دەستبەجێ شوێنەكەچۆڵ بكە و بۆ گیرخواردوان و رزگاركردنیان كەرەستەی گونجاو بەكاربێنن ئەگەر تواندرا شتێك فڕێ بدەن بۆ قوربانییەكە كە یارمەتیبدات لە دەستپێگەیشتن و سەلامەتی ، وەك تایەی یەدەگ، یان پەتێكی بەهێز.

7- لەكاتی پێشبینی روودانی لافاودا چاودێری هەواڵەكان بكە تا خێراتر ئاگاداری گۆڕانكارییەكانی بڵاوبوونەوەی لافاو بیت لە ناوچەكەتدا و لە پێناو سەلامەتیت تەواوی یەكە كارەباییەكانی ناو ماڵەكات بكوژینەوە.

8 – لە كاتێكدا پێشبینی ئەگەری لافاو دەكرێت پێویستە خۆت لە ناوچە نزمەكان بەدووربگریت و ئەگەر تەڕبوویت یان لەناو ئاودا وەستابوویت دەست لە هیچ كەرەستەیەكی بارگاوی و كارەبای مەدە و تەواوی یەكە بارگاوییەكانی ماڵەكەت بكوژینەوە.

9 -هاوڵاتییان پێویستە لە ئەگەری دروستبوونی لافاودا بە خێرایی پەیوەندی بكەن بە ژمارە (115_125) ـی ژووری فریاگوزاریەوە تاكو بە زووترین كات بتواندرێت تیمەكانی بەرگریی شارستانی بگەیەندرێتە ناوچەكە.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە پارێزگاری سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

پارێزگاری سلێمانی: سبەی پشووی فەرمی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە: نابێت لەپێناو بەرژەوەندیی چەند كەسێك پڕۆسەی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە پەكبخرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیوا روكن بەختیار ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە…
Total
0
Share