لە پارێزگایەك پشوو راگەیەندرا

بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە لە پارێزگای نەینەوا سبەی كرایە پشوو، بەڵام پشووەكە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ناگرێتەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، پارێزگاری نەینەوا بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە سبەی دووشەممەی لە پارێزگاكەكە كردە پشوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پشووەكە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ناگرێتەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا پێشبینیدەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێكی بارانبارین تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید 39 ملیۆن دیناری تێچووە نەک چوار ملیار

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار 39 ملیۆن دیناری تێچووە…
Total
0
Share