هەولێر.. كەسێك بە 12 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی بە 12 هەزار دۆلاری ساختەوە راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوەكە، بەشی پۆلیسی ڕێککاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، تۆمەتبارێکی خەڵکی ئێرانی دەستگیركردووە كە شوێنی نیشتەجێبوونی تورکیایە.

ئاشكراشیكردووە، تۆمەتبارەكە بڕی (12) هەزار دۆلاری ئەمریکیی ساختەی پێبووە، دەستبەسەر سەرجەم پارەکاندا گیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكە رێکخراوە و بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی، رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین: تۆمەتبارێکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی قەڵادزێ دەستگیرکرا

پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی قەڵادزێ دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بریندارێک بەناوی (س…
Total
0
Share