لە سنووری قەزای چۆمان و سیدەکان لەپرۆسەیەکدا ژمارەیەکی زۆر مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبران و چارەسەرکران.
بەرێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مین لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردوەوە، لەدرێژەی پرۆسەی مین لابردن لەکێلگە مینی کارێزان لەگوندی مژدەینیان سەربەقەزای چۆمان کەیەکێکە لەکێلگەمینە هەرسەختەکان، (34) مین و (3) پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی لەناوبران.
ئاماژە بە ئەوەش کراوە،”لە کێڵگە مینی گرداڵ یەک مینی دژەکەسی و لەگوندی شکەنێ پێنج مینی دژەکەس و شەش پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی وە لەسەنتەری قەزای سیدەکان یەک پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی کە مەترسیی لەسەر هاوڵاتیان دروستکردبوو سەرجەمیان گواسترانەوە کۆگای سەرەکی بەرێوەبەرایەتیی گشتی بۆئەوەی لەکاتی گونجاودا لەناوببردرێن”.