براكەی ماریا سامی 15 ساڵ زیندانیدەكرێت و مامی ئازادكرا

ئەمڕۆ دوایین دانیشتنی دادگا تایبەت بە بڕیاردان لەسەر تۆمەتبارانی كەیسی كوشتنی ماریا سامی لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لە دادگاییكردنەكەدا براكەی ماریا سامی وەك بكوژ تۆمەتەكەی بەسەردا ساغبووەوە و دادوەر سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی بەسەریدا سەپاند.

مامێكی ماریا كە لە كاتی كوژرانی ناوبراودا لەگەڵ بكوژەكەدا بووە، بە بێتاوان ناسێندرا و بەو پێیەی بكوژەكە جەختیكردووەتەوە كە مامی هیچ بەشدارییەكی لە “تاوانەكەدا” نەبووە، دوابڕیاری دادگا ئازادكردنی ئەو تۆمەتبارە بوو.

درەنگانی شەوی 6ی ئازاری ئەمساڵ، ئیمان سامی مەغدید ناسراو بە (ماریا) كە تەمەنی 20 ساڵ بوو، لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر بە دەستڕێژی گولـلە كوژرا.

دوای چەند ڕۆژێك لە ڕووداوەكە، هێزەكانی پۆلیسی هەولێر دوو كەسیان دەستگیركرد كە یەكێكیان بە بكوژ و ئەوی دیكەشیان وەك داڵدەدەری بكوژەكە ناویان هێنرابوو.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: هێڵی شەمەندەفەر سلێمانیش دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

مێرسیدس ئۆتۆمبێلێكی دروستكرد بە یەك جار بارگاویكردنەوە 500 كیلۆمەتر دەبڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک بە تەقەی خۆشی خۆی کوشت

لەکاتی ئاشکرابوونی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکانی هەڵبژاردندا لە قەزای سۆران، بەشێک لە لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتنە سەر شەقامەکان…
Total
0
Share