راپەڕین.. گەنجێک لەلایەن کچێکی تەمەن 17 ساڵەوە کوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، کچێکی تەمەن 17 ساڵ بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر کەسێک و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ” دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر ئاگادارکرانەوە بە بوونی بریندارێک لە بازاڕی ناحیەی ژاراوە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کەسێک بەناوی (م،م،و) لەدایکبووی ساڵی 1988 دانیشتوی ژاراوە کە لە رووی دەروونیەوە ناتەواوە برینداربووە و شوێنەواری برینی چەقۆ بەسەر سنگییەوە هەیە و باری تەندروستی ناجێگیرە، دەستبەجێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا”.

ئاشکراشیکرد، ” دوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە کچێک بەناوی (د،ع،خ) لەدایکبووی ساڵی 2006 دانیشتووی ژاراوە بەچەقۆ برینداری کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای ئەوەی کچەکە دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا و لەبەردەمی پۆلیس بە ووتەی خۆی، کاتێک لە دوکانەکەیان کە دوکانی شوشەوات بووە و لەبری باوکی لە دوکان بووە (م،م،و) هاتۆتە دوکانەکەیان و ویستویەتی دەستدرێژی بکاتە سەری، بەڵام مەبەستی بەرگریکردن لەخۆی بەچەقۆ لێی داوە و برینداری کردووە”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، “تەرمی (م،م،و) بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری بۆتەرمەکەی و زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ فەرەیدوون: پاشەكەوتی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ مووچەخۆران و پیرۆزبایی لە هەموو لایەك دەكەم

ئاسۆ فەرەیدوون پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە تەلاری پەرلەمان رایگەیاند، پاشەكەوتی مووچە…
زیاتر ببینە

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق: پێکهاتەکانی سەر بە ئێران دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێکهاتەکانی سەر بە “ڕژێمی ئێران” بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم…
Total
0
Share