لە رێژەی هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلدا چین پێش ژاپۆن دەکەوێت

ئۆتۆمبێل

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا چین 3.9 ملیۆن ئۆتۆمبێلی هەناردەی وڵاتانی جیهان کردووە و هێندەی نەماوە پێش ژاپۆن بداتەوە لە زۆری ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەناردەی دەرەوەی دەکات.

لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ چین 1.07 ملیۆن ئۆتۆمبێلی هەناردەی دەرەوە کردووە، بۆ یەکەمجاریش پێش ژاپۆنی داوەتەوە وەک گەورەترین هەناردەکاری ئۆتۆمبێل.

لەمساڵدا رێژەی هەناردەکردنی ئۆتۆمبێل لە چین بە رێژەی 59.7% زیادیکردووە و بە وتەی سەرۆکی ئەنجومەنی لاوەکی ئۆتۆمبێل بە دڵنیاییەوە ئەمساڵ چین دەبێتە یەکەمین وڵاتی هەناردەکاری ئۆتۆمبێل.

داهاتی ئەمساڵی ئۆتۆمبێلی چین 122 ملیار دۆلار بووە کە دەکاتە 5.5% ی کۆی داهاتی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

ماوەی کارکردنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان شەش مانگ درێژدەکرێتەوە

بابەتی دواتر

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم بڕیاردەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share