شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی پێشبینییەكان سبەی هەینی، شەپۆلێكی بارانبارین بە شێوەی چڕ هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی راگەیاندووە، رۆژی ھەینی دووبارە شەپۆلێكی نوێی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگەرێتەوە و پلەكانی گەرماش زیاتر دادەبەزن.

وتیشی، “رۆژی شەممە و یەكشەممەی داھاتوو ئەو كاریگەرییە كەمدەبێتەوە و كەشوهەوا سەقامگیردەبێت و رۆژی دووشەممە و سێشەممەی داھاتوو جارێكی تر بارانبارین ناوچە جیاجیاكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆ لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share