لەبارەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سەنتەری شار لە مەڵبەندی هەشتەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت و ئەمڕۆ لە چەند گەڕەکێک پڕۆسەکە بەڕێوەدەچێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵانی رابردوودا لە مەڵبەندی هەشت وەستاین، هەر کاتێک نەوت بگاتە سەنتەری شاری سلێمانی، لەو مەڵبەندەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وتیشی، “حکومەتەكانی هەرێم و عێراق بەڵێنیانداوە بەشە نەوتی هەموو هاوڵاتیان بنێرن، لە چەند شوێنێکی دەوروبەری سلێمانی نەوت دابەشکراوە و، ئەمڕۆ لە تەوێڵە و هەندێک گەڕەکی ناو شاری سلێمانیش دابەشدەکرێت”.

ماوەی چەند رۆژێکە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمەوە دەستیپێکردووە و بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 100 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، لەکاتێکدا لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بڕی 30 هەزار دینار وەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا بۆ وەزیری پێشمەرگە: لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی هاوکارتان دەبین

بەریتانیا لە پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 12ی کانونی یەکەمی…
زیاتر ببینە

فەرمانبەرانی گرێبەست داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن و هۆشداری دەدەنە حکومەت

فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێم ‏کردووە و داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن، هەروەها هۆشداریدەدەن لە ئەگەری ‏دانەمەزراندنیان،…
Total
0
Share