لە ئەمڕۆوە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لە قەزای خەبات وەکو تاقیکردنەوە دەکەونە کار و لە رۆژی 22ی ئەم مانگەوە سەرپێچییەکان تۆماردەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیان و دانیشتوانی قەزای خەبات ئاگاداردەکەینەوە، لە ئەمڕۆوە کامێراکانی چاودێریی شەقامەکانی ناو قەزاکە وەکو تاقیکردنەوە بەکاردەخرێن.
باس لە ئەوەش کراوە لە کاتژمێر 12ی شەوی 22ی ئەم مانگەوە کامێراکان بۆ تۆمارکردنی سەرپێچی دەستبەکاردەبن.