کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی لە کۆیە دەکەوێتە کار

هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە کامێراکانی چاودێری شەقامەکانی ناو قەزای کۆیە بۆ تاقیکردنەوە دەخرێنە کار.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییان و دانیشتوانی قەزای کۆیە ئاگاداردەکەینەوە، لە ئەمڕۆوە کامێراکانی چاودێری شەقامەکانی ناو قەزاکە دەخرێنە کار وەک تاقیکردنەوە و لە 22 ی مانگیشەوە دەستبەکاردەبن بۆتۆمارکردنی سەرپێچی.

داوایشیکرد، بۆ پاراستنی خۆتان و ئازیزانتان پابەندبن بە رۆیشتن بەو خێراییەی کە بەهێماکانی دیاریکراوە.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەک بەرکەوتووی چەکی کیمیایی هەڵەبجە رەوانەی کەربەلا دەکرێن  

بابەتی دواتر

کامێراکانی چاودێریی قەزای خەبات دەخرێنە کار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share