لە چین ئاگر کەوتەوە و 62 کەس بوونە قوربانی

لە پارێزگایەکی باکوری چین ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتەوە و بەو هۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 51 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیا فەرمییەکانی چین بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی پارێزگای شانشی لە باکوری چین، 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 51 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، هێشتا هەڵسەنگاندن بۆ ئاماری وردی قوربانییەکان دەکرێت، ئەو 11  کەسە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و 63  کەسیش باڵەخانەکەیان جێهێشتووە، 51 کەسە بریندارەکەش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا درێژخایەن نابن

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیانە و دەشڵێت، درێژە ناکێشێت. وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا…
Total
0
Share