بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی هەوڵی نیشتنەوەیدا فڕۆکەیەکی بارهەڵگر کە لە دوبەیەوە بەڕێکەوتبوو، لە فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ کەوتەخوارەوە.
فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بارهەڵگر کە لە دوبەیەوە بەڕێکەوتبوو لەکاتی هەوڵی نیشتنەوەیدا کەوتەخوارەوە و خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکدا و دواتر کەوتە دەریاوە.
ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون، توانراوە سەرجەم ئەندامانی تیمی فڕۆکەکە رزگاربکەن کە ژمارەیان پێنج کەس بووە.
فڕۆکەکە لە جۆی بیۆنگ 747 ی بارهەڵگر بووە، سەر بە کۆمپانیای Air Akt ی تورکی بووە.
