راگەیەندراوێك لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، تا ئێستا 150 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆماركراون و دەشڵێت،”لە ئاییندەیەكی نزیكدا مووچەخۆران مووچەكانیان لە رێگای هەژماری تایبەتی خۆیانەوە وەردەگرن”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تا ئێستا 150 هەزار فەمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆماركراون ئەوەش بەپێی دوایین داتاكانی لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، مووچەخۆران و فەرمانبەران لە ئێستادا لە رێگای پێنج بانكەوە لەسەر خواستی خۆیان لە یەكێك لە بانكەكان هەژماری بانكیان بۆ دەكرێتەوە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا مووچەكانیان لە رێگای هەژماری تایبەتی خۆیانەوە وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

سبەی هەڵمەتێكی بەرفراوانی دابەشكردنی نەوتی سپی بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: لایەنەکان دڵی هاوڵاتیان بدەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share