پەرلەمانی عێراق: ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی ڕادەستکردنی نەوت و گاز نەبێت ڕێکارەکان دژی جێبەجێدەکەین

 

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان دژی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوت و گاز جێبەجێدەکات، ئەگەر بێتو هەرێم پابەندی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی نەبێت لەوبارەیەوە.

عەلی مەشکور جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، دادگای فیدراڵی بڕیاری لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانەوە دەرکردووە و دادگاکە “یاسای نەوت و گاز” کە هەرێمی کوردستان دەریکردووە بە تەواوی بە نادەستووری داناوە، هەروەها هەرێم پابەند دەکات بە ڕادەستکردنی نەوت و گاز بە حکومەتی ناوەند.

ئاماژەی بەوەکردووە، کە هەرێمی کوردستان تێبینیی لەسەر بڕیارەکە هەبووە و ڕایانگەیاندووە مافە دەستوورییەکانی بەکاردەهێنێت، جەختیکردووەتەوە، “حکومەتی عێراق ڕێکارە یاساییەکان دژی هەرێمی کوردستان دەگرێتەبەر ئەگەر هەرێم بەردەوامبێت لە پێشێلکردنی دادگای فیدراڵی و ملی نەدا بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە”.

سەبارەت بەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن ئەو پەرلەمانتارە کارەکانیان بە “هەڵە” ناودەبات و کە کاریان تەنها زیادکردنی دەستکەوتەکانی کۆمپانیاکانیانە و بۆ ئەمەش لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە کارئاسانییان بۆ کراوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری سامانە سروشتییەکان دەستی لەکارکێشایەوە

بابەتی دواتر

ڕقت لێی بێت، یان خۆشتبووێت ئەمانە ڕاستین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share