به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن له‌هاوڵاتیان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

لە شاری سلێمانی، دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن ‌و ده‌ستبڕینی‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ده‌ستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ سكاڵای‌ یاساییان تۆماركرد كه‌ له‌لایه‌ن دوو تۆمه‌تباره‌وه‌ فێڵیانلێكراوه‌، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكرد.

باس لەوەش دەکات، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردساتەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن، له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تباران به‌ناوی‌ گه‌یاندنی‌ كاڵای‌ جۆراوجۆر بڕێك پاره‌یان له‌سكاڵاكاران وه‌رگرتووه‌، دواتر به‌بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ گه‌یاندنی‌ كاڵاكاندا بڕی‌ پاره‌ی‌ كاڵاكه‌و كرێی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ له‌كڕیار وه‌ربگرنه‌وه‌، به‌ڵام تۆمه‌تباران موبایله‌كانیان كوژاندووەتەوە ‌و خۆیان ونكردووه‌.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، تۆمەتباران (ن، ع، ح) لەدایكبووی‌ 1982 و (ج، ع، ح) له‌دایكبووی‌ 1990 كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌، دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 456 لەیاسای سزادان راگیراون ‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

بابەتی پێشتر

کەمکردنەوەی 90 خولەک لە خەوی شەوانە مەترسی تووشبوون بە شەکرە زیاددەکات

بابەتی دواتر

سێ وەزیری عێراقی داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێدەچێت ژەهرخواردکردنی کەسی دیکەش دەربکەوێت
مەلا بەختیار هۆکاری ژەهرخواردکردنی خۆی و بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەستا حەسەن ئاشکرادەکات

مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژەوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى، هۆکاری ژەهرخواردکردنی خۆی و بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەستا…
Total
0
Share