دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سێ وەزیری حكومەتی عێراق دەستلەكاردەكشێنەوە.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، هەریەك لە وەزیرانی پلاندانان، پیشەسازی و رۆشنبیری دەستلەكاردەكشێنەوە و نامەی دەستبەكاركێشانەوەشیان پێشكەشی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن.
بەپێی بڕیارێك دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ئەندامێتی ئەنجومەنەكە هەڵوەشاندەوە و لە كارەكەی دووریخستەوە.