وەزارەتی نەوت: داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی عێراق زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی داهاتی فرۆشتنی نەوتی لە مانگی تشرینی یەکەمدا بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە داهاتەکە زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە.

کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرایکرد، کۆی گشتیی بڕی هەناردەکراوی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوودا 104 ملیۆن و 831 هەزار و 120 بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەشی نۆ ملیار و 258 ملیۆن دۆلار بووە.

بڕی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 102 ملیۆن و 70 هەزار و427 بەرمیل بووە، نەوتی هەناردەکراو لە کەرکوکەوە تەنها دوو ملیۆن و 417 هەزار و 893 بەرمیل بووە.

تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەش سێ ملیۆن و 382 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتیش 88 دۆلار و 31 سەنت بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: رۆژی یەکشەممە تەواوی تەمویلی مووچە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیمان

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، چاوەڕێدەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی رەسمیی لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژماری…
Total
0
Share