شەقامی مەلیک مەحمود- پردی وڵووبە تا پردی قالاوە قیرتاو دەکرێت، شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت شەقامەکە بەکارنەهێنن.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، بە مەبەستی تەواوکردنی پلان و بەرنامەی قیرتاوکردنی ئەمساڵ و بە سوودوەرگرتن لە ڕەوشی کەشوهەوا، تیمەکانمان لە دوو ڕۆژی داهاتوودا شەقامی مەلیک مەحمود- پردی وڵووبە تا پردی قالاوە، قیرتاو دەکەن.
لە ئاگادارییەکەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە،” داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بۆ کاری پێویست نەبێت شەقامەکە بەکار نەهێنن، چونکە پێدەچێت بەهۆی کارەکانمان ئاستەنگی هاتووچۆ و قەرەباڵغی دروست ببێت”.