ئەو ئاستە بەرزەى ڤینیسیۆس بەرامبەر ڤالێنسیا پێشکەشی کرد دەستەى هونەری و یاریزانەکان و هاندەرانی سەرسام کردووە و ڕاگەیاندنەکانیشی ناچار کردووە ستایشی بکەن.
بۆ یەکەم جار لەم وەرزەدا ڤینیسیۆس بە تەرکیزێکی زۆرەوە یاریی کرد و چاوی لەوە بوو هاوکاری ڕیاڵ مەدرید بکات بۆ بردنەوە.
ڤینیسیۆس لەو یارییەدا نە توڕە بونی پێوە دیار بوو نە کاری زیادەى کرد، ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و دوو گۆڵی تۆمارکرد و هاوکاری یانەکەشی کرد بۆ بردنەوەیەکی گەورە.
ڕۆژنامەکانی مەدرید کەوتونەتە ستایشکردنی ڤینسیۆس و دەڵێن ئەوەى پیشانی داین نمایشێکی جوانی تۆپی پێ بوو، سەلماندی کە دەتوانێت کاری زۆر لەوە گەورەتر بکات کە ئێستا دەیکات.
ڤینی لە رابردودا هێرشی دەکرایە سەر بەوەى سەرقاڵی هەندێ کاری لاوەکییە دوور لە تۆپی پێ.