لێکۆڵینەوە لە مردنی مارادۆنا دەستیپێکردووە و سێ کارمەند دوورخراونەوە

مردنی مارادۆنا گومانی بۆ لێکۆڵەرەوان دروستکردووە

هۆکارەکانی مردنی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا بۆ لێکۆڵەرەوانی ئەرجەنتینەوە ناڕوونە و بەم هۆیەوە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لەزاری سەرچاوە ئەرجەنتینیەکانەوە ئاشکرایکردووە، وتەی ئەو پەرستارەی کۆتا پشکنینی بۆ مارادۆنا کردووە لەگەڵ ستافی پشکنین و نەخۆشخانەی بۆینس ئایرس جیاوازی هەیە، بەم هۆیەو گومانێکی زۆر لەسەر گیانلەدەستدانی ئەفسانەکە دروستبووە.

کێشەی گەورەی لێکۆڵەرەوان لەو کاتەدایە کە پەرستاران جیاواز لە داهیان جیسلی مەدرید قسەیانکردووە.

داهیان کە پەرستاری سەرپەرشتیار و پشکنەری ئەفسانە ئەرەنتینیەکە بووە، ئاماژە بە پشکنینی مارادۆنا دەکات لە کاتێکدا و ستافەکەی لە کاتێکی دیکە، جیاوازی نێوان کارەکانیش لە چوار کاتژمێر کەمترنییە.

ئەو ئامبولانسەی مارادۆنای گەیاندووەتە نەخۆشخانە درەنگ گەیشتووەتە ماڵەکەی

هەروەها لیۆپۆڵدۆ لوکی پزیشکی تایبەتی مارادۆنا کاتێک پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە کردووە هەرگیز ناوی ئەفسانە کۆچکردووەکەی نەهێناوە، لە نوسراوی خەستەخانەکەدا پەیوەندییەکە بەم شێوەیە نوسراوە، ” کەسێکی نەخۆش هەیە، وەک دەردەکەوێت کێشەی دڵ و هەناسەدانی هەیە”، لێکۆڵەرەوان سەرسامبوون کە پزیشکەکە بەهیچ شێوەیەک ناوی مارادۆنای نەهێناوە.

ئەو سێ کارمەندەی وێنەیان لەگەڵ تەرمی مارادۆنا گرتووە

لەلایەکی دیکەوە، سیان لەو کارمەندانەی تەرمی مارادۆنایان بۆ بۆ ناشتن ئامادەکردووە هەستاون بە وێنەگرتنی لەناو تابوتەکەیدا، سەرەڕای ئەوەی داوای لێبوردنیان کردووە، بەڵام گەلی ئەرجەنتین توڕەیی دایگرتووە، بۆیە بەخێرایی ئەو سێ کارمەندە لە کارەکەیان دوورخرانەوە و بڕیادراوە لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بکرێت،

بابەتی پێشتر

تۆڵەی ئێران بۆ کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی چی دەبێت؟

بابەتی دواتر

تایسن دەگەڕێتەوە و بەرانبەر جۆنز جونیەر بۆسکێن دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share