چێڵسی تەنگی بە دوو مانچستەرەکە هەڵچنیوە

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یەک کاتدا هەوڵەکانی بە ئاراستەی فرینکی دی یۆنگ و مارک کۆکۆرێلا دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “دەیلی مەیڵ”، لە یەک کاتدا بەڕێوەبەرانی چێڵسی دەرگای گفتوگۆکردنیان بە ڕووی یانەکانی بەرشلۆنە و برایتۆن ئالبیۆن-دا کردووەتەوە، بە نیازن گرێبەستی گەورە پێشکەشی فرینکی دی یۆنگ و مارک کوکورێلا بکەن.

جموجۆڵی چێڵسی هاوکاتە لەگەڵ هەوڵی یانەکانی مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی بۆ واژۆکردنی گرێبەستی دوو یاریزانی ناوبراو، بەو هۆیەشەوە برایتۆن نرخی کۆکۆرێلای بۆ 50 ملیۆن پاوەند بەرز کردووەتەوە، هەروەها نرخی دی یۆنگ-یش گەیشتووەتە 71 ملیۆن.

دەیلی مەیڵ نووسیویەتی، توڕەیی توخێل بەهۆی لەدەستدانی چەندین یاریزانەوە، ئیدارەی بلوزی لەندەنی ناچارکردووە ململانێی یانەکانی شاری مانچستەر بکەن لەپێناو گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ پێکهاتەکەیان.

بابەتی پێشتر

ئەستۆن مارتن ئەلۆنسۆی کردە جێگرەوەی ڤیتێل

بابەتی دواتر

هەپەگە: 15 سەربازی توركیا كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە هەڕەشە لە ئومتیتی دەکات

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بیر لە هەڵوەشاندنەوەی بۆندی ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسی دەکاتەوە. ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە شیکارییەکی ڕۆژنامەنووس…
زیاتر ببینە

دۆخی پێکراوەکانی بەرشلۆنە

تیر شتیگن هێشتا بۆ یاریکردن ئامادە نییە، دی یۆنگ گەڕاوەتەوە، سێرجی ڕۆبێرتۆش پەیوەندی بە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانەوە کردووە. لیستی…
Total
0
Share