کاروان گەزنەیی: داوادەکەین یاسا سەروەربێت

وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، داوا لە دەسەڵاتی دادوەری دەکەین، بۆ رووداوەکانی لالەزار و هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، “یاسا سەروەربێت و تۆمەتبارانی ئەم کردە پیلانگێڕییە رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە”.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بڕیارەکانی دادگا جێبەجێبکات و تۆماتباران بگەیەنرێن بە سزای یاسایی خۆیان و هەوڵبدرێت بە شەفافی و یاسایی ئەم دۆسیەیە ئاراستەی خۆی وەربگرێت.

وتیشی، وەک یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رێگری لە هەر دەستتێوەردانێکی حیزبی و سیاسیی دەکەین لەم پرۆسەیەدا.

باسی لەوەشکرد، دڵگرانین بەوەی هەوڵێک هەبووە بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامیی شاری سلێمانی، راپەرین و گەرمیان و، لەنێویشیاندا هەوڵ و پیلانێک هەبووە بۆ تیرۆرکردنی بافل جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

کاروان گەزنەیی جەختی لەوەشکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان رێگربوون لە هەوڵێکی پشێوی نانەوە و تۆمەتباران رادەستی یاسا کران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: ئەم هەفتەیە یەکەم مووچەی گرێبەستبوونی مامۆستایان دابەشدەکرێت

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەم هەفتەیە یەکەم مووچەی دوای بەگرێبەستبوونیان بەسەر مامۆستایاندا دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بڕە پارەیەی بۆ خوێندنی باڵا تەرخانکراوە لەم سنوورە دەدرێت بەخوێندکاران

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران…
Total
0
Share