داقوق.. قەدەغەی هاتوچۆ راگەیاندرا

قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری قەزای داقوق و گوندەكانی دەوروبەری راگەیاندرا.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسۆنە هاوبەشەكانی كەركوك لە بڕیارێكی نوێدا بازگەكان و هێزەئەمنیەكانی راسپاردووە بە جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە كاتژمێر 10ی شەو تاوەكو 6ی سەرلەبەیانی.

ئەو بڕیارەش بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك بووە لە سنوورەكە كە پۆلیسی قەزای داقوق ئەركی پاراستنی ناوەندی قەزاكەیان لە ئەستۆدایە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەپێی بڕیارەكە هاتوچۆ لە نێوان گوندەكانیش لەو ماوەیەدا رێپێنەدراوە، تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: پڕۆژەكەی ناویان ناوە رووناكی بە بازرگانیكردنی كارەبا و رووتاندنەوەی خەڵكە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پڕۆژەكەی ناویان ناوە رووناكی بە بازرگانیكردنی كارەبا و رووتاندنەوەی خەڵكە. سۆران عومەر ئەندامی…
Total
0
Share