فڕۆكەیەك بە 75 سەرنشینەوە دیارنەماوە

رەنج پشدەری رۆژنامەنووس لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا دەڵێت، “لە رۆژێك پێش جەژنەوە فڕۆكەیەك لە بەریتانیاوە بۆ قەتەر بەڕێكەوتووە كە 75 سەرنشینی هەڵگرتبوو، بەشێك لە سەرنشینەكان كوردن و بەنیازبوون بگەڕێنەوە و جەژن لە كوردستان بكەن بەڵام چارەنووسیان نادیارە”.

دەشڵێت، “شەوی یەكەم لە قەتەر براونەتە هۆتێل و پێیان راگەیەندراوە كە فڕۆكەیەكی دیكەیان بۆ دابیندەكرێت گرفت لە فڕۆكەكەیاندا هەیە، بەڵام تائێستا چارەنووسیان نادیارە كە ئاخۆ فڕۆكەی دیكەیان بۆ دابین نەكراوە یاخود گواستراونەتەوە بۆ توركیاوە و بەهۆی خراپیی هێڵەكانی ئینتەرنێتەوە نەیانتووانیوە پەیوەندیی بە كەسوكاریانەوە بكەن و كەس نازانێت”.

وتیشی، “داوا لە هاوڵاتییان دەكەین كە بەدواداچوون بكەن و چارەنووسیان یەكلابكرێتەوە كە ئاخۆ تاوەكو ئێستا لە قەتەرن یاخود گواستراونەتەوە بۆ توركیا و هیچ كەسێك زانیاریی لەسەریان نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێكی بەپەلە لەبارەی مووچەوە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share