کەشناسی: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی شەممە، بەرزترین پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەى شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پلەی گەرمییش، نزمترین بە نزمی دەمێنێتەوە، بەڵام بەرزترین کەمێک بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو

هەولێر : 9 پلەی سیلیزی

پیرمام : 5 پلەی سیلیزی

سۆران : 7 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 8 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی

دهۆک : 8 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 8 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 8 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەوە دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە دەستیپێکرد. چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری کۆتایی لەبارەی…
Total
0
Share