دەستەی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریكی تۆماركردنی بومەلەرزەیەكی بە گوڕی 5 پلەی رێختەر لە كەناراوەكانی باكووری كالیفۆرنیا راگەیاند.
بومەلەرزەكە كاتژمێر 03:15 خولەك بە كاتی جیهانی و لە قوڵایی هەشت كیلۆمەتر و لە دووریی 167 كیلۆمەتری باشووری رۆژئاوای شاری فیرندایل روویداوە.
تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانی گیانی یاخود ماددی بەهۆی بومەلەرزەكەوە بڵاونەكراوەتەوە.