لە دوو رووداوی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک و پاسکیلسوارێک برینداربوون

ئەمڕۆ لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە شاری کەلار دوو کەس برینداربوون کە یەکیان پاسکیلسوار بووە ئەوەی دیکەشیان ماتۆڕسوار.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و پاسکیلسوارێک لەگەڕەکی بنگرد پاسکیلسوارەکە برینداربوو کە لەدایکبووی (2012)ە، رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ئاشکراشیکرد، هەر ئەمڕۆ رووداوێکی تری هاتووچۆ لە ترافیکلایتی نزیک کتێبخانەی گشتی لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئەڵتیما و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا، بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە لەدایکبووی ساڵی 2005ە، برینداربوو گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دوو هەزار و 57 رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئامارەکانی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە شارەکە لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، زیاتر…
Total
0
Share