ئایا مایک پێنس دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا؟

لە ڕۆژی چوارشەممە 6ی کانوونی دووەمەوە کاتێک لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چونەسەر بینای کۆنگرێس و پشێویان نایەوە، بەرپرسانی ئەمریکا باس لە جوڵاندن و جێبەجێکردنی مادەی 25 لە دەستوری بنەڕەتی ئەمریکادا دەکەن.

ئەم مادەیە کە لە چوار بڕگە پێکهاتووە، لە دوو بڕگەیاندا ئەگەر ئێستا جێبەجێبکرێت ئەوا مایک پێنس، وەک جێگری یەکەمی دۆناڵد ترەمپ دەتوانێت ببێتە سەرۆکی ئەمریکا تا کاتی هاتنی سەرۆکی نوێ.

ئەگەرچی ماوەی هاتنی سەرۆکی نوێ تەنها دوو هەفتەی ماوە، بەڵام وەک نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی، “مانەوەی ترەمپ بۆ ڕۆژێکیش مەترسییە بۆسەر ئەمریکا”.

مادەی 25 لە دەستوری بنەڕەتی ئەمریکا چۆن پشتگیری مایک پێنس دەکات بۆ بوون بە سەرۆک؟

لە بڕگەی یەکەمی مادەی 25 ی دەستوری بنەڕەتی ئەمریکادا هاتووە، “ئەگەر سەرۆککۆمار بە خواستی خۆی دەستی لەکارکێشایەوە، یان لە ڕوداوێکدا گیانی لە دەستدا، یان دەستلەکارکێشانەوە پێش هاتنی سەرۆکی نوێ، ئەوا جێگرەکەی ئەرکەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە ئەستۆ دەگرێت.

لە بڕگەی دووەمی مادەکەدا هاتووە، “لەدوای چۆڵبوونی پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەوا سەرۆکی نوێ کە لە جێگرییەوە بووە بەسەرۆک دەتوانێت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی پیران و نوێنەران چارەسەری یاسایی بکات”.

لە بڕگەی سێیەمی مادەکەدا هاتووە، “کاتێک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێگەی ڕاپۆرتێکەوە بێتوانایی خۆی یان هەڵنەسان بە ئەرکەکانی دەسەلمێنرێت، ئەوا بە هەماهەنگی ئەنجومەنی نوێنەران و پیران، جێگرەکەی دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا”.

بڕگەی چوار ئەو بڕگەیە کە دژبەرانی ترەمپ لە ڕۆژی چوارشەممەوە ئومیدیان پێیەتی کە دەڵێت، “کاتێک جێگری سەرۆکی وڵات توانای هەبوو لە بەرێوبردنی پۆستی سەرۆکایەتیدا و لە لایەن کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانەوە پشتگیرکرا و هەروەها بێتوانایی سەرۆکی وڵات سەلمێنرا، ئەوا جێگری سەرۆک دەتوانێت ئەرکەکانی سەرۆک جێبەجێبکات.

دوێنێ 7ی کانوونی دووەم، نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە مایک پێنس کرد هەڵوێستی لەسەر ئەم پرسە هەبێت و بیر لە جوڵاندن و جێبەجێکردنی مادەی 25 ی دەستور بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دابەزینی نرخی دینارەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

لەماوەی هەفتەیەکدا سێ منداڵی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share