راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ كەشوهەوا جێگیردەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە زۆربەی كاتەكان، پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەكانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە، خێرایی با لەنێوان 10-15 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی

دهۆك : 28 پلەی سیلیزی

كەركوك : 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 29 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

جەبار گۆران: چاپكردنی دراوی نوێ كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوریی عێراق دروستدەكات

بابەتی دواتر

د. بڕیار رەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگایەكی سەرەكی داخرا

بەهۆی رژانی سووتەمەنییەوە رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن داخرا و هاتوچۆش داوا لە شۆفێران دەكات رێگا جێگرەوەكان بەكاربهێنن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان…
Total
0
Share