ڤیدیۆ.. لە نزیك زیندانیی غوێرانی حەسەكە پێكدادانی نێوان هەسەدە و داعش بەردەوامە

ئەمڕۆش ئاڵۆزییەکان لە نزیک زیندانی غوێران لە شاری حەسەکە، لە ڕۆژئاوای ‏کوردستان بەردەوامە، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای كوردستان و هەسەدە، ‏بەردەوامن لە پاکكردنەوەی دەوروبەری زیندانەکە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستاش هەوڵەکان بۆ ‏هێرشکردنە سەر زیندانەکە لەلایەن داعشییەكانەوە بەردەوامە.‏

ئاژانسی هاوار لە ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە گەڕەکی غوێرانی باشووری ‏حەسەکە پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شەڕڤانانی هەسەدە و شانە ‏نووستووەکانی داعش دەستیپێکردووەتەوە.‏

هاوار نیوز ئاماژەی بەوەشکردووە، شەڕ و پێکدادانەکان چڕتربوونەتەوە دوای ئەوەی ‏هێزەکانی هەسەدە لە بەیانی ئەمڕۆوە ئۆپەراسیۆنەکانیان فراوانتر كردووە بۆسەر چەند ‏بینایەکی دەوروبەری زیندانی غوێران، کە شانە نووستووەکانی داعش تیایاندا ‏بڵاوبوونەتەوە.‏

ماوەی سێ ڕۆژە هەوڵەکانی شانە نووستووەکانی داعش لە حەسەکە، بۆ هێرشکردنە سەر ‏زیندانی غوێران بەردەوامە، لە هێرشی یەکەمدا دەیان چەکداری زیندانیکراو هەڵاتن، ‏بەڵام دواتر دەیان چەکداریان دەستگیرکرانەوە و ژمارەیەكیشیان لێكوژرا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی سلێمانی: بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی، رایگەیاند،”بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە”. ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەخۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکیانەوە لێیدرابوو

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکی ئاسایشەوە لێیدرا و…
Total
0
Share