كۆشكی سپی رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل رازیبووە رۆژانە چوار كاتژمێر شەڕ لە كەرتی غەززە رابگرێت.
جۆن كیربی، وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر ئەنجامدانی ئاگربەستی كاتی لە باكووری كەرتی غەززە، بەشێوەیەك رۆژانە بۆ ماوەی چوار كاتژمێر لە باكووری كەرتەكە شەڕ رابگیرێت.
لەبەرامبەردا سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل-یش بڵاویكردووەتەوە، بەپێی ئازادكردنی بارمتەكان شەڕ راناگرن.