ئەلمۆنیتەر: بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە پەلامارە تیرۆریستییەكان لە سوریا زیادیانكردووە

بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە چەكدارانی داعش پەلامارە تیرۆریستییەكانیان لە سوریا زیادكردووە.

پێگەی “ئەلمۆنیتەر”ی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی سوریا و هاوپەیمانەكانی بەرەنگاری پەلاماری تیرۆریستانی داعشبوونەتەوە،

بەپێی وتەی فەرماندەكانی هێزەكانی سوریا، لە ماوەی ڕابردوودا و لەسەروبەندی دەستپێكردنی جەنگی ئۆكرانیا پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر هێزەكانیان ڕووی لە زیادبوون كردووە.

ڕاپۆرتەكە لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازیی سوپای سوریاوە ڕایگەیاندووە، لە 6ی ئەم مانگەوە 13 سەربازی سوریا كوژراون و 18 سەربازی دیكەیان بەهۆی پەلاماری تیرۆریستانی داعشەوە لە نزیك پارێزگای “حمس” كوژراون.

ئاماژە بەوە كراوە، لە 16ی ئەم مانگەدا سێ چەكداری سەر بە هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە چەند ناوچەیەكی سوریا كوژراون.

هاوكات ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، لە 10ی ئەم مانگەدا 6 چەكداری حكومەت كوژراون و 7ی دیكە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە لە نزیك چیای عەمور لە سوریا برینداربوون.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، لەمساڵدا 69 چەكداری تیرۆریستی داعش كوژراون و 67 چەكداری سوپای سوریا كوژراون.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، زیادبوونی پەلامارە تیرۆریستییەكان لە سوریا بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوەیە كە تیرۆریستانی داعش دۆخی ئۆكرانیایان كردووەتە دەرفەت و پەلامارە تیرۆریستییەكانیان لە چەند ناوچەیەكی سنووری سوریا زیادكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: دوو ئەندامی شانەیەکی تیرۆریسـ.ـتانمان دەستگیرکرد

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، “دوو ئەندامی شانەیەکی تیرۆریسـ.ـتانمان دەستگیرکرد کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی ناوچە کوردییەکانی ناو…
زیاتر ببینە

میزەڵانەکانی حەماس خەریکە شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین هەڵدەگیرسێنێتەوە

دوای ڕەوانەکردنی چەند میزەڵانێکی ئاگراوی، لەلایەن لایەنگرانی حەماسەوە بۆ شارە ئیسرائیلی نشینەکان، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی چەند بنکەیەکی حەماسیکرد…
Total
0
Share