بەهۆی بردنی گازۆوە ئێرانییەك بە زیندان و جەڵد سزادەدرێت

گازۆ

دادگایەكی ئێرانی سزای 10 مانگ زیندانیكردن و 40 لێدانی جەڵدی بەسەر سەرۆك خێزانێكدا سەپاند بەتۆمەتی “دزینی” سێ كیسە گازۆ، وەك ئەوەی ئاژانسی فارس بڵاویكردوەتەوە.

سزادراوەكە پیاوێكی تەمەن 45 ساڵە و باوكی سێ منداڵە، لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری هەردوو سزاكەی بۆ دەرچووە.

بڕیارەكە كاردانەوەی لەسەر ئاستی وڵاتەكە لێكەوتووەتەوە و بەپێی سایتێكی ئەلیكترۆنی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری لیژنەیەكی تایبەت لە پارێزگای قوم پێكهێنراوە بۆ تاووتوێكردنی “گونجاوی” بڕیاری سزاكە و دەڵێت، “لیژنەكە كاردەكات لەسەر بەكارهێنانی سەرجەم ڕێوشوێنە دادوەرییەكان بۆ كەمكردنەوەی سزاكە”.

مستەفا وسوق كیا، ڕۆژنامەنوسی ئێرانی لە تویتەر نوسیویەتی، “دزینی سێ كیسە گازۆ، بە ئەگەرێكی زۆرەوە بەهۆی برسێتییەوەیە، شایانی 10 مانگ زیندانیكردنە؟”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای زنجیرەیەک لە کوشتنی زانایانی ئێرانی سەرۆکی هەواڵگریی سوپای پاسداران دوورخرایەوە

  میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حوسێن تائیب سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دوورخراونەتەوە. میدیای…
Total
0
Share