لە شەڕی دوو بنەماڵەدا لە گوندێکی نزیک چەمچەماڵ کەسێک کوژرا

لە گوندێکی سنووری قەزای چەمچەماڵ شەڕ روویدا و بەهۆیەوە لایەنی کەم کەسێک کوژراوە و کەسێکیش برینداربووە.

رەمک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی گۆشت قوت سەر بە قەزای چەمچەماڵ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبووە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە.

وتیشی، هەردوو بنەماڵەکە ئامۆزای یەکترن، ناکۆکییەکەیان لەسەر زەوی و زاربووە لە ئێستادا پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەن بۆ شوێنی رووداوەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە.

ئاشکراشیکرد، کوژراوەکە ناوی هێمن محەمەد سلێمانە لەدایکبووی ساڵی 1991ە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە سەنتەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: یه‌كڕیزی و ته‌بايى گه‌ره‌نتيی راسته‌قینه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوورییه‌كانمان

سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، ” یه‌كڕیزی و ته‌بايى گه‌ره‌نتيی راسته‌قینه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوورییه‌كانمان و داهاتووی نه‌وه‌كانمان”. نێچیرڤان بارزانی،…
Total
0
Share