لە هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە سەڵاحەدین ئاگرکەوتەوە

ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی هاوسەرگیری لە قەزای شرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین ئاگرکەوتەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە قەزای شرگات، هاوشێوەی رووداوەکەی حەمدانییە ئاگر لە سەقفی هۆڵەکە کەوتووەتەوە، بەڵام بە زوویی توانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئاشکراشیانکرد، گەر بە زوویی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵنەکرایە دوورنەبوو هەمان کارەساتی حەمدانییە دووبارە ببوایەوە.

 

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای دانەغاز: قازانجی نۆ مانگی ئەمساڵ 126 ملیۆن دۆلار بووە

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی پلانی ڕیاڵ مەدریدی گۆڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share