وردەکاریی گیان لە دەستدانی دوو گەنجی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دوو گەنجی باشوری کوردستان کە لە ئیتاڵیاوە ویستویانە بگەنە فەرەنسا لە ڕێگەدا شەمەندەفەر لێیداون و گیانیان لە دەستداوە.

ئاری جەلال، بەرپرسی دەزگای لوتکە، کە دەزگایەکە گرنگی بە کاروباری پەنابەران دەدات بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو دوو گەنجە خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕینن و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیاندا خۆیان گەیاندووەتە ئیتاڵیا و دوای 14 ڕۆژ کەتەنتینە ویستویانە خۆیان بگەیەننە فەرەنسا لە ڕێگەدا شەمەندەفەر لێیداون و گیانیان لە دەستداوە”.

بە پێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە یەکێک لەو پەنابەرانەی گیانی لە دەستداوە ناوی بەهرۆز ئیسماعیلە و لە ساڵی 1997 لە دایکبووە و دانیشتوی ناحیەی حاجیئاوا بووە.

ئەو پەنابەرەی دیکەی هەرێم کە شەمەندەفەر لێیداوە ناوی ڕاستی مەحمودە و لە دایکبووی ساڵی 2001 ە و دانیشتووی شاری ڕانیەیە.

دەزگای لوتکە ئاشکرایدەکات، لەگەڵ کەسوکاری ئەو پەنابەرانەدا لە هەوڵی ئەوەدایە تەرمەکانیان بگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: عێراق چاوی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە بۆ ناردنی مووچە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن. شیروان میرزا، ئەندامی…
Total
0
Share