عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد

ژنێکی کوردی خەڵکی سلێمانی کە بۆ ئەنجامدانی عومرە لە سعودیە بووە و باری تەندروستی تێکچووە، ئەمڕۆ دوای دوو رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ژنێکی عومرەکاری هه‌رێمی کوردستان بەناوی (تەڵا سلێمان محەمەد) لە سعودیە کۆچی دواییکرد.

باس لەوەش دەکات،”ئەو عومرەکارە تەمەنی 66 ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە، بە مەبەستی ئەنجامدانی سونەتی عومرە سەردانی عەرەبستانی سعودیەی کردووە و دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی و مانه‌وه‌ی دوو رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه ‌ئه‌مڕۆ کۆچی دواییکرد”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت،” دوای وەرگرتنی رەزامەندی کەسوکارییان بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەککە نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گۆڕستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت”.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم، لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومرەوە تاوەکو ئێستا 11 عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە کە چوار پیاو و حه‌وت ژن بوون.

 

 

بابەتی پێشتر

سعودیە داوا لە هاوڵاتییانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن

بابەتی دواتر

ئەمساڵ 12 عومرەکاری کورد لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share