ئەنچیلۆتی پلانی ڕیاڵ مەدریدی گۆڕیوە

کارلۆ ئەنچیلۆتی لە سەرەتاى وەرزەوە شێوازی یاریکردنی ڕیاڵ مەدریدی گۆڕیوە و پێیوایە بۆ ڤینیسیۆس و بیلینگهام ئەم پلانە نوێیە باشترە.

بە پێی پلانە نوێیەکە، ڕیاڵ لە بری 4-3-3 یاریی بە 4-4-2 دەکات و ڤینیسیۆس وەک یاریزانی سەربەست بەکار دەهێنێت.

هەر بەو پلانە، بیلینگهام زیاتر لە گۆڵەوە نزیکە و هەر ئەوەش وایکردووە ژمارەى گۆڵەکانی زیاتر بن

ئەمە جگە لەوەى هێڵی ناوەراستی ڕیاڵ مەدرید بەم پلانە بەهێزتر بووە.

سەرەتاى وەرز پاش ڕۆیشتنی بنزیمە و دواى ئەوەى ریاڵ جێگرەوەى نەکرییەوە، ئەنچیلۆتی بریاریدا شێوازی یاریکردنی تیپەکەی بگۆرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌ڕازیل نمایشێکی ناوازه‌ی کرد و سڕبیای پۆڵایینی تێپه‌ڕاند

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا…
Total
0
Share