ئاگر لە چێشتخانەیەکی شاری هەولێر کەوتەوە

کەمێک لەمەوبەر لە شاری هەولێر ئاگر لە نهۆمی دووەمی چێشتخانەیەک کەوتەوە و توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت.

کاروان عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، لەدوای کەوتنەوەی ئاگرەکە شەش تیمی بەرگریی شارستانیی هەولێر گەیشتینە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکە زۆر بووە و لە پلەی چوارەمدا بووە، بەڵام توانیمان بە زووترین کات کۆنتڕۆڵی بکەین”.

وتیشی، رووداوەکە زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە، بەڵام زیانی گیانیی بەدواوە نەبووە.

ئاشکراشیکرد، پەلە ناکەین لە راگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، بەڵام پێدەچێت بەهۆی شۆرتی کارەبا لە بۆیلەری چێشتخانەکە کەوتبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەنگۆی لەدەستدانی کورسییەکەی هاوپەیمانی کوردستان لە سەڵاحەدین ڕەتدەکرێتەوە

لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ھەواڵی چەواشەکارانە لە چەند پەیجێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ھاوپەیمانی کوردستان کورسیی…
Total
0
Share