بەهۆی لێچوونی غازەوە دوو شوێن لە سلێمانی داخران

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی لێچوونی غازەوە هەریەکە لە کوشتارگەی سلێمانی و خواردنگەی تەربوش داخران، تا کاتی چارەسەرکردنی کێشەکە خواردنگەکە بە داخراوی دەمێنێتەوە و سیستمی غازی کوشتارگەکەش راگیرا.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیەند، سیستمی غازی (خواردنی خێرای تەربوش) لێچونی هەبووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی و لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت و کۆمپانیای تایبەتمەند سەردانی شوێنەکەیان کرد و بڕیاردرا تا ئەو کاتەی ئەو لێچوونە چارەسەر دەبێت لە پێناو رێگری لە رووداوی نەخوازراو شوێنەکە دادەخرێت.

لەبارەی کوشتارگەی سلێمانییەوە ئاماژەی بەوەکرد، سیستمێکی نازانستی لەلایەن کەسانی نەشارەزاوە بۆ ئەو کوشتارگەیە دانراوە و هیچ مەرجێکی سەلامەتیی تێدا نییە، بۆیە بڕیاری راگرتنی ئەو سیستمی غازە درا تا ئەو کاتەی کۆمپانیایەکی تایبەتمەند چاکسازی لە سیستمەکەدا دەکات و لەرووی سەلامەتییەوە کێشەی نامێنێت.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکراشیکرد، لە سلێمانیدا 35 کۆمپانیای تایبەتمەند کاری سیستمی غاز دەکەن، هەر شوێن و ماڵێک بیانەوێت لە سیستمی غازەکەیان دڵنیابن ئەو کۆمپانیایانە تێستی سیستمەکەیان بۆدەکەن و مەترسیی نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان لە هەموو روویەکەوە قەرەبوو بکرێنەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە (36)هه‌مين ساڵيادى مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا، رایگەیاند، ده‌بێت هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان و ته‌واوى قوربانييانى جينۆسايد و…
Total
0
Share