بومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.9 پلە بە پێوەری رێختەر دەریای پاندای لە ئیندۆنیزیا هەژاند.

بنکەی ناوەندی ئەوروپی بۆ بومەلەرزە بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە لە قوڵایی 640 کیلۆمەتر روویداوە.

لەدوای بومەلەرزە بەهێزەکەی ئیندۆنیزیا مەترسی دروستبوونی تسۆنامی لە وڵاتەکەدا هەیە.

ئیندۆنیزیا دەکەوێتەوە سەر پشتێنەی ئاگری چالاکی بومەلەرزە لە زەریای هێمندا، بەو هۆیەوە لە رابردوودا چەندین بومەلەرزە لێیداوە و تسۆنامی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

شاندێكی هەرێم دەچێتە بەغداد

بابەتی دواتر

لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بەهای دۆلارەوە داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share