شاندێكی هەرێم دەچێتە بەغداد

بڕیارە رۆژی چوارشەممە شاندێكی هەرێمی كوردستان بچێتە بەغداد و وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئامانجەكەی ئاشكرادەكات.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەچێتە بەغداد و لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.

وتیشی، “سەردانەکە بۆ هەماهەنگی، دەرخستن و خستنەڕووی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە”.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، وادەی سبەی دیاریكراوە بۆ تاوتوێكردنی ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن لەگەڵ شاندێك بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی دیوانی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

بڕیارە لە 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

شەڕ و تەقەكردن لە قەزای خەبات روویدا

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share