تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دەستپێدەکات

لە سبەینێوە تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دەستپێدەکات و ماوەی 20 رۆژ بەردەوام دەبێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە سبەینێ پێنجشەممەوە پرۆسەی تۆماری بایۆمتری دەنگدەران دەستپێدەکاتەوە و لە دایکبووانی ساڵی 2006 و هەموو ئەو دەنگدەرانەی کەپێشتر خۆیان تۆمارنەکردووەبەشێوەی بایۆمتری دەگرێتەوە و ماوەی 20 رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاشکراشیکرد، ئارەزوومەندانی پڕۆسەکە دەتوانن سەردانی یەکێک لە ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنیان و دروستکردنی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری بۆیان.

لە کاتی سەردانکردنی بنکەکانی دەنگدان پێویستە ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن (کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری (شارستانی و ڕەگەزنامە)،کۆبونی خۆراک، بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە واشنتن لەگەڵ رێكخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ خاتوو ئەلیزابێس ریچارد، رێكخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی…
زیاتر ببینە

سۆمۆ: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە چونکە بە نایاسایی نەوتەکەیان دەفرۆشن

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە…
Total
0
Share