لە سنووری سەیدسادق دوو کەس دەستگیرکران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی 406 داواكراو بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هه‌ولێره‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه‌ تۆمه‌تباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن‌ ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌ كه‌ به‌ یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان بووه‌ .

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتباران (ب، م، ب – ش، ب، أ) بەبڕیاری دادوەر راگیراون‌ و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ره‌وانه‌ی‌ شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.

 

یەکێک لەتۆمەتبارەکان سکاڵایەکی دیکەی لەسەر تۆمارکراوەو بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 422 لەیاسای سزادان لەلایەن دادگاوە داواکراوە، هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە سەبەتەی خۆراکی بێبەشدەکرێن

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی ئامارەکانی مانگی رابردووی کاری لیژنە هاوبەشەکانی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتیان وەرگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە

شارەوانیی سلێمانی، بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان وەرگرتووە ئاگاداردەکاتەوە. سەرۆکایەتیی شارەرەوانیی سلێمانی،…
Total
0
Share