بافڵ تاڵەبانی: ڕێگە بەهیچ کەسێک نادەین یەکێتی بۆ بەرژەوەندیی تایبەت بەکاربهێنێت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند یەکێتی پشتیوان بە خەڵک لەسەر ھەموو ئاستەکان خزمەتکار دەبێت و “ڕێگە نادەین هیچ کەسێک یەکێتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکاربهێنێت”.

لە ڕاگەیەنراوی دیداری بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ کەسایەتییەکانی عەشیرەتی نەورۆڵیدا هاتووە، بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە سەرخستنی هاوپەیمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لە سیاسەتێکی ھاوبەش و نیشتمانی کردەوە لەبەغدا لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد.

ڕاشیگەیاند، “یەکێتی درێژە بە خزمەتەکانی دەدات و لەسەر ھەموو ئاستەکان خزمەتکار دەبێت و کار بۆ بووژاندنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات.

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی یەکێتی هاوسەرۆکی یەکێتی وتی، “هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی لەماوەی ڕابردوودا کردوومانە لەپێناو پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و پاراستنی ڕێبازەکەی مام بووە، نامانەوێت یەکێتی بۆ بەرژەوەندی و کاری تایبەت بەکاربهێنرێت و لە هیچ کەسێکیش قبوڵ ناکەین کاری لەو شێوەیە بکات”.

بابەتی پێشتر

بایدن: ئەگەری هێرش لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بۆ سەر فڕۆکەخانەی کابول هەیە

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس 0-1 ئیمپۆلی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share