بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتیان وەرگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە

شارەوانیی سلێمانی، بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان وەرگرتووە ئاگاداردەکاتەوە.

سەرۆکایەتیی شارەرەوانیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاگاداری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان هەیە، سەردانیان بکەن.

لە راگەیەندراوەکەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و خزمەتی 8 ساڵیان هەیە لە ماوەی دوو رۆژدا کەسێک بنێرن کە وەکالەتی گشتی یان تایبەتی هەبێت سەردانی شارەوانی بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامەی وەرگرتنی زەوی .

شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، پێویستە وەکیلەکە ئەم پێداویستییانەی فەرمانبەرەکەی پێبێت (کارتی زانیاری، کارتی نیشتمانی خۆی و هاوسەری و منداڵی).

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆتایی بە گرفتە ئابورییەكان ناهێنێت
ئیكۆنۆمیست پلانە ئابورییەكانی ئەردۆغان بە “سەیر” وەسفدەكات

گۆڤاری ئیكۆنۆمیست-ی ئەمریكی دەڵێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا “ناتوانێت ئالنگاری لەگەڵ لۆژیكدا بكات بۆ ماوەیەكی درێژ” بەهۆی…
Total
0
Share