له ئاكامى رووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگایه‌كى سه‌ره‌كیى هه‌ولێر شۆفێرێك گیانیله‌ده‌ستدا.
فازڵ حاجى، وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر رایگه‌یاند، پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كیى هه‌ولێر-خه‌بات، یارسێكى تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى له‌ناكاو له‌سه‌ر شۆلدەرەوە هاتە سەر رێگای سەرەکی بۆ ئەوەی بچێتە ناو شوێن پێچێک بۆ سایدی گەڕانەوە بەرەو هەولێر.
ده‌شڵێت، لەوکاتەدا تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی كه لە سایدی خۆی دەڕۆیشت، یارسەکە کەوتەسەر رێڕەوی و پێکدادان دروست بوو.
لە دەرەنجامی رووداوەکە شوفێری یارسه‌كه گیانیلەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە، فازڵ حاجى واده‌ڵێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، لە لێکۆڵینەوەش بەپێی پێشینەکان یارس بە لایەنی خەتابارى رووداوه‌كه دانرا.