رووداوێکی هاتوچۆ کۆتایی بە ژیانی چوار ئەندامی خێزانێک هێنا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری کەرکوک روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، رووداوەکە لە شەقامی پشتێنەی کەرکوک، لەنزیک بەنزینخانەی جەبڵ بۆر لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پیکئاب روویداوە.

لە ئێستادا تیمەکانی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای “تەڵەبات” لەبارەی دەنگۆی هەڕەشەلێکردنیانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

کۆمپانیای “تەڵەبات” بۆ خزمەتگوزاریی گەیاندنی خواردەمەنی، ئەو دەنگۆیانەی ‏ڕەتکردەوە کە گوایە هەڕەشەیان لێکرابێت لەبارەی داهاتیانەوە.‏ کۆمپانیای “تەڵەبات” لە…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو ماددە هۆشبەرانەی پێشتر دەستیان بەسەرداگیرابوو بە شێوازێكی زانستی لەناوبران

دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەی لە ماوەی رابردوودا دەستیان بەسەرداگیرابوو بە شێوازێكی زانستی لەناوبران. بەپێی…
Total
0
Share